کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كوردانی ئاڵمان له‌ به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانه‌كانی ئێڤین و قزلحه‌سار

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، بە پيشەنگایەتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فڕانکفۆرتی ئاڵمان، بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانه‌كانی ئێڤین و قزلحه‌سار و هه‌روه‌ها ئیدانه‌كردنی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ مانگرتن به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌و مانگرتنه له‌لایه‌ن ئازادیخوازانی هه‌رێمه‌كه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یێك له‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه چه‌په‌كان، شۆرای كوردان و كۆمیته‌ی یه‌كگرتوویی و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه‌، بڕیاره‌ كه‌ له‌ ڕۆژی ٣١ی ژانویه‌ی ٢٠٢٤وه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ مانگرتن به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. ئامانج لەو مانگرتنە پشتیوانی لە بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی له‌سێداره‌دراو و شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ كپ كردنی ده‌نگی ئازادیخوازی گه‌لانی ئێرانه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی ئێعدام كراو، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام له‌ ئێران بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-