کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌رانیان به‌ توندی مه‌حكووم و پشتیوانی خۆیان له‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕی.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ نه‌فره‌ت و بێزاری خۆمان له‌ توندووتیژی كۆماری ئیسلامی دژبه‌ ژنان و كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیبه‌بیانۆی حیجاب ڕاده‌گه‌یه‌نین و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران به‌كارێكی وه‌حشیانه‌ ده‌زانین. ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست هه‌ژاری و جیاوازی و هه‌ڵاواردن مافی سه‌ره‌تایی گه‌لانی ئێرانه و كه‌س ناتوانێت تا كۆتایی ئه‌و مافه‌ پێشێل بكات، ئێمه‌ پشتیوانی خۆمان له‌ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران دژبه‌ نادادپه‌روه‌ری و هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ریاندا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داواكارین به‌ساتی گه‌شتی ئێرشاد و حیجابی زۆره‌ملێ له‌م وڵاته‌ له‌ناو ببرێت تاكوو هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵكا هه‌ست به‌ ئه‌منییه‌ت  و ئارامش بكات. ئێمه‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی نه‌وت هۆشداری ده‌ده‌ین به‌ به‌رپرسانی ڕژیم كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ژنان له‌ژێر ناوی حیجاب و كوشتنی خۆپێشانده‌ران نه‌هێنن، بێده‌نگ نابین و مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-