كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك پشتیوانیان له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زڵه‌وه‌ر كرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “پێنجی به‌فرانبار یه‌كێك له گرینگ‌ترین ڕۆژه‌كانی مێژووی ئێرانه. ڕۆژێكی گرینگ كه ده‌رخه‌ری زیندوبوون و هه‌ستیاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه. ٥ی به‌فرانبار ڕۆژی ڕێزگرتن له یادی زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ گیانبه‌ختكردووی خۆپیشاندانه‌كانی ڕه‌وای خه‌ڵكی ئازار چێشتووی ئێرانه و سه‌رتاسه‌ری وڵات شایه‌تی شه‌پۆلێكی نوێ له خۆپیشاندان ده‌بێ. ڕێزگرتن له یادی ئه‌م قوربانییانه ته‌نیا كاتێك بایه‌خی هه‌یه كه ڕێگای یه‌كسانی خوازی و ئازادیخوازی ئه‌م ئازیزانه به ئێراده‌یه‌كی جدیتر درێژه‌ی پێ بدرێ و ئاڵای خه‌بات بۆ وه‌دیهاتنی به‌رابه‌ر و ئازادی بشه‌كێته‌وه. له كۆتایی ئه‌م به‌یانییه‌دا كرێكارانی حه‌فت ته‌په وێڕای مه‌حكووم كردنی “هه‌رجۆره هه‌ڵسووكه‌وتێكی سه‌ركوتگه‌رانه له‌گه‌ڵ ناڕازییان، ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كرده‌وانه قه‌بووڵ ناكرێ و به وه‌حشیگه‌ری ناویان بردووه.