کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

پشتیوانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی وڵاتی سوید له‌ ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی ئێران

 

سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی وڵاتی سوید له‌ كۆنفڕانسێكدا كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٩ و ١٠ی مانگی مه‌ی و به‌به‌شداری چه‌ندین كه‌س له‌ مۆعه‌لیمان له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌ به‌شداری “جاوید ڕه‌حمان” ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی كرێكاری و سه‌ندیكایی سوید به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گوڵان له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێرانیانی به‌ توندی مه‌حكووم و پشتیوانی خۆیان له‌ مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی به‌ندكراوان بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆنفڕانسه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئێران كه‌ له‌ دۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژێن و ڕایانگه‌یاند: داخوازییه‌كانی هه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، بردنه‌سه‌روه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان له‌ سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی مۆعه‌لیمانی ئێرانه‌ و ئه‌بێ داخوازییه‌كانیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت. به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران كرد و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێرانیان، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “مه‌سعوود نیكخواه”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لووتفی”،  “ئیسماعیل عه‌بدی”، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر باغبانی” و مۆعه‌لیمانی دیكه‌ی به‌ندكراو بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت و گازی وڵاتی نروژ

komalah

كوژران وبرینداربوونی 42 كه‌س له‌ هێرشی چه‌كداری له‌ مه‌راسیمی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئامریكا

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س به‌هۆی توانه‌وه‌ی یه‌خچاڵه‌كانی “ئاڵپ” له‌ ئیتالیا

komalah

مانگرتنی به‌ربڵاوی شركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانی له‌ ئه‌ورووپا

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی كرێكاران له‌ وڵاتی كۆریای باشوور

komalah

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ كۆپێنهاگ

komalah