سه‌ندیكای كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن و به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئاڵمان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له كرێكاران و مۆعه‌لیمانی زیندانی ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ركردنی نوێنه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی جیهانی كار بوو.
سه‌ندیكای كرێكارانی ڕێگای ئاسن و به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئاڵمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی له ناردنی تووماری داخوازییه‌كانی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی جیهانی كار كرد و خوازیاری ئازادی بێشه‌رتومه‌رجی ته‌واوی چالاكانی كرێكاری و سنفی بوو. شایانی باسه كه شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران و چه‌ند ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی جیهانی كار كردووه و تێیدا ئاماژه‌یان به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی كردووه و خوازیاری ده‌ركردنی نوێنه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و ڕێكخراوه‌یه به هۆی پێبه‌ندنه‌بوون به به‌ڵێننامه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی جیهانی كار، بوون.