کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی زیاتر له‌ 1600 هونه‌رمه‌ند و سینماگه‌ری فه‌ڕانسه وئاڵمان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زیاتر له‌ هه‌زار هونه‌رمه‌ند و سینماگه‌ری فه‌ڕانسه و ئاڵمان‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، دروشمی خه‌ڵكی ئێران ئه‌مڕۆژن، ژیان، ئازادییه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موو جیهان گوێی لێ بگرێت و پشتیوانی له‌ ژنان و پیاوانی ئازایخوازی ئێران بكه‌ن تاكوو سه‌رده‌می سه‌ركوت كۆتایی پێ بێت و سه‌رده‌مێكی نوێ له‌ ئێران ده‌ست پێ بكات. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سێ كه‌سایه‌تی ناسراو كه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه‌ بریتین له‌ئالیس دییۆپ،ژوولیێت بینۆشوماریۆن كوتیار“. هه‌روه‌ها ٦٠٠ كه‌سایه‌تی هونه‌ری ئاڵمان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه‌ ئازایه‌تی و بوێری ئێوه‌ ده‌بینین و ده‌نگی ئازادیخوازیتان ده‌بیسین و پێشتیوانیتان لێده‌كه‌ین. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان واژۆ كردووه‌ بریتین له‌: “ئیریس بێربن،كاڕۆلین ئێمكه‌،ئه‌لكساندرا ماریا لارا،ئۆلڕیش ماتزویاسه‌مین ته‌باته‌باییئه‌كته‌ری ئێرانی دانیشتووی ئاڵمان.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-