ده‌یان كه‌س له چالاكوانان و بیرمه‌ندانی چه‌پی جیهان له‌وانه “ئا‌نتۆنیۆ نگری” و “مایكل هارت” به واژۆكردنی بانگه‌شه‌یه‌ك، پشتیوانی خۆیان له پێكهاتنی كۆمیته‌كانی ده‌نگی شۆڕشی ئێران ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كه‌س له چالاكان مه‌ده‌نی، خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ، به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌خشان و ڕێكخراوه‌ی چه‌پگه‌را له سه‌رانسه‌ری جیهان، ڕۆژی ڕابردوو به واژۆكردنی بانگه‌شه‌یه‌ك كه له نێوخۆی ئێران ئاماده و بڵاوكراوه‌ته‌وه، پشتیوانی خۆیان له پێكهاتنی كۆمیته‌كان بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و بردنه‌سه‌روه‌ی ده‌نگی شۆڕشی ئێران ڕاگه‌یاندووه. ئه‌و بانگه‌شه‌یه هێزه پێشڕه‌وه و شۆڕشگێڕه‌كانی داوه‌ت به یه‌كڕیزی و ڕێكخستنی ڕێكخراوه‌یه‌ك له حه‌د و ئه‌ندازه‌ی شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” كردووه، له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌شه‌یه دا هاتووه: “بێ گومان هێزه شۆڕشگێڕه‌كان بۆ كاراوه‌تر و به‌هێزتر بوون پێویستیان به یه‌كڕیزیه به‌ڵام نه له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕه‌وت و جه‌ریانك. به‌و ئه‌ندازه‌ی كه داوای یارمه‌تی له زلهێزه‌كانی جیهان بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌و شۆڕشه هێڵی سووره، یه‌ك گرتن و پێكهینانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ فاشیسته‌كان، ڕگه‌زپه‌ره‌سته‌كان و شۆڤۆنیسته‌كان ناشه‌رعی و دژبه شۆڕشه، ئاڵترناتیوی ئێمه نه‌ك “وه‌حده‌تی كه‌لیمه” به‌ڵكوو یه‌كڕیزی له عه‌ینی ڕه‌نگاڵه‌ی بوونه، یه‌كڕیزییه‌ك كه ده‌توانێت ده‌نگی ژنان، نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كان،لاوان، كه‌مینه جنسیه‌كان و په‌راوێزخراوه‌كان به گوێ یه‌كتر بگه‌یه‌نێت”.