ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا وێرای مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
سیناتۆر “کەتى گالاگێر” وەزیرى دارایی و خزمەتگوزارى گشتی و ژنان له ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا، به‌كاربردنی توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیهوهی به توندی ئیدانه كرد و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانی نیشانه‌ی دڕنده‌بوونی ئه‌و ڕژیمه زانی و ڕایگه‌یاند: ئوسترالیا بەردەوام هەڵاواردن لە ئێران دژبه ژنان و پێشێلکردنى مافى مرۆڤى لەگەڵ بەرپرسانى کۆمارى ئیسلاى هێناوەتە گۆڕێ و لەگەڵ دونیاى باس کردووە. ده‌وڵتی ئوسترالیا پشتیوانی ژنان و کچانى ئێرانییە کە بۆ ئازادی و یه‌كسانی خەبات دەکەن. و داوا لە ئێران دەکەین کە كۆتایی بێنێت به زۆڵم و زۆر دژبه ژنان و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا.