کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌ سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی ئیسفه‌هان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، دایكانی دادخوازی سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوه‌كانی “سه‌عید یه‌عقووبی”، “ساڵح میرهاشمی” و “مه‌جید كازمی” له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته به‌ ناوی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون. سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ئه‌و سێ لاوه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی و نێوخۆی وڵاتی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و شه‌وی ڕابردوو دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌شاری سنه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا به‌ به‌دسته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم پشتیوانی خۆیان له‌ دایكانی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامیان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”

-

جێگیركردنی په‌هباد و مووشه‌ك له‌ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-

گیان له‌ده‌ستدانی لاوێك له‌ ده‌ریاچه‌ی زرێبار

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و گورگان

-

ڕوودانی ٣٨ قه‌تڵی نامووسی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا به‌ ئه‌مڕۆ

-

گیان له‌ده‌ستدانی حسێن ئارسان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی مێزۆپۆتامیا

-