ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زار ماموستا و خوێندكار و توێژه‌ری جیهان له‌بایاننامه‌یه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه له ئێستادا زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیمه و ناڕازیان خوازیاری ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامین. واژۆكه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه خوازیاری كۆتایی هێنان به توندووتیژی سیستماتیكی ڕژیم دژبه ژنان و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگان. ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوانه‌ی كه به‌یاننامه‌كه‌یان واژۆ كردووه بریتین له: “ئاجلا ده‌یویس“، “جوودیت باتلر“، “ئه‌تین بالیبار“، “كۆرنل وست” و “مایكل فیشر“. شایانی باسه كه له‌و كاته‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران ده‌ستیپێكردووه به سه‌دان كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه له سه‌راسه‌ری جیهان پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربه‌ڕیوه.