سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی پاریسی بۆ پشتیوانی له مانگرتنی مۆعه‌لیمانی فه‌رانسه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌لچوون.
خۆێندكارانی پاریسی به‌شدار بوو له‌و ڕێپێوانه به داخستنی ڕێگه‌ی مه‌دره‌سه‌كان پشتیوانی خۆیان له مۆعه‌لیمانی مانگرتوو ڕاگه‌یاند. دواجار هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵیان دا كۆبوونه‌وه‌كه تێك بده‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رگری خۆێندكاران ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌كه مۆعه‌لیمانی فه‌رانسه‌وه‌ی له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه.