ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆسه‌ر بنكه‌ی حیزبه كوردییه‌كان و پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی كه‌لاری سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌رمیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ژینا” و به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران و هێرشی مووشه‌كی سپای پاسداران بۆسه‌ر بنكه‌ی حیزبه كوردییه‌كان ده‌ربڕی. به‌شداربووان به‌یاننامه‌یه‌كیان خۆێنده‌وه كه تێیدا هاتووه: دوای کوشتنی “ژینا ئەمینی“، رۆحی ژینا وەکوو مانیفێستێکی ئازادی بە گەرووی گیراو و كپ كراوی چەندین ساڵەی زۆرێک لە هاووڵاتییه چەوسێندراوه‌كانی ئێران‌دا دەرچوو و هاواریان كرد (ژن ، ژیان، ئازادی)، ئەم دەنگە هێشتا بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە، بەڵام لەململانێیەکی توندایە لەگەڵ ڕژێمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران. هەرچەند ڕژێم بێ بەزەییانە پەلاماری خەڵکی ئازادیخواز دەدات و چەندین گیانبه‌ختكردوو و برینداریان لەو پێناوەدا داوە بەڵام ڕۆحی بەرەنگارییان زۆر بەرزە و بێ ئەندازە تینوی ئازادین. له كۆتاییدا به‌شداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و كوردستان ده‌ربڕی.