ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كۆبانێ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاره جیاجیاكانی ڕۆژئاوا و به تایبه‌ت كۆبانێ هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كۆبانێ، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ژنان و پیاوانی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی، به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌كانی “مه‌هسا ئه‌مینی” دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.