ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “جوانا ته‌یمه‌سی” هاوژینی “موحسن مه‌زڵووم” و “ماریا مه‌حموودی” هاوژینی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان”، “تووماج ساڵحی”، “مێهدی قوڵیان” و “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” بنه‌ماڵه‌ی “سپیده قوڵیان”، باوكی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” و “حه‌سه‌ن هۆمایۆن” هاوژینی “سه‌عیده شه‌فیعی” ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو ڕایانگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ٦١ زیندانی ژنی مانگرتوو له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین مان له خواردن ده‌گرن.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان”، ئه‌و به‌ندكراوه وێڕای بێبه‌ری بوونی له ده‌رمان و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی به‌ندكراوان و بۆ پشتیوانی له ٦١ به‌ندكراوی ژنی مانگرتوو له زیندانی ئێڤین، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه مان له خواردن ده‌گرێت. “جوانا ته‌یمه‌سی” هاوژینی “موحسن مه‌زڵووم” و “ماریا مه‌حموودی” هاوژینی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” له گرته ویدیۆیێكدا ڕایانگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ست به مانگرتنی به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئێعدام به گشتی له ئێران هه‌ڵوه‌شێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “تووماج ساڵحی” ڕایگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی “فه‌رهاد سه‌لیمی” و “محه‌ممه‌د قوبادلوو” مان له خواردن ده‌گرت و “مێهدی قوڵیان” برای “سپیده قۆڵیان” و “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام، په‌یوه‌ست به مانگرتنی به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین ده‌بن. باوكی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” و “حه‌سه‌ن هۆمایۆن” هاوسه‌ری “سه‌عیده شه‌فیغی” ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراویش ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام مان ده‌گرن.