به‌ختیارییه‌كانی ئوستانی خووزستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتویانی خۆیان له بانگه‌وازی عه‌ره‌به‌كانی خووزستان بۆ په‌یوه‌ست بوون به ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ڕاگه‌یاند.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له ئوستانی خووزستان عه‌ره‌ب، لوڕـ به‌ختیاری و فارس و هه‌تد…. كه خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن له خراپترین دۆخدا ژیان ده‌كه‌ن وله هه‌موو جۆره ئیمكاناتێك بێبه‌شكراون. ئێمه ڕایده‌گه‌ینین كه شان به‌شانی برا و خۆشكه عه‌ره‌به‌كانمان به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین و داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ستی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه سه‌راسه‌رییه ببن. ئێمه كرێكارانی به‌ختیاری له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی هاوڕێ له‌گه‌ڵ برا و خۆشكه عه‌ره‌به‌كانمان به‌شدار ده‌بین و به سه‌ركوتگه‌ران نیشان ده‌ده‌ین كه هه‌زینه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه ڕژاوه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌ڕووخێنێت و ئێستا كاتی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه.