ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” سیاسه‌تی سه‌ركوت و دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووه “ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی” و “ڕامین حسێن په‌ناهی” به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “نه‌وید ئه‌فكاری” و چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی دیكه كه ڕۆڵه‌كانیان قۆربانی ده‌ستی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون، پشتیوانی خۆیان له “مه‌هسا ئه‌مینی” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” له به‌رواری ٢٥ی به‌فرانباری ١٣٨٦ی هه‌تاویدا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گیانی له‌ده‌ستدا و “ڕامین حسێن په‌ناهیش” له ١٧ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره درا.