ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان، كوره‌ی جنووبی، ئه‌ندۆنێزی و ژاپۆن هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی ئه‌و وڵاتانه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له شاری كوڵنی ئاڵمان له‌به‌رده‌م کلیسای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له كوره‌ی جنووبی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی ڕژیم له شاری سێئوول كۆبوونه‌وه و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی “ئێلناز ڕێكابی” وه‌رزشوانی ئێرانی كه له كێبه‌ركێی جیهانی شاخه‌وانی به بێ له‌چك به‌شداری كردبوو، بوون، هه‌روه‌ها ئێرانیان له تۆكیۆی ژاپۆن و وڵاتی ئه‌ندۆنێزی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا” و قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران، سه‌ركوتی خوێناوی ناڕازیانیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری وه‌ده‌رنانی سه‌فیری كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاتانه بوون.