کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ئێرانیانی كانادا، ئامریكا و هوله‌ند له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

پشتیوانی ئێرانیانی كانادا، ئامریكا و هوله‌ند له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی

پاش ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین و هێرشی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوان، ئێرانیانی وڵاتانی جیهان به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی كانادا دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی كۆماری ئیسلامی ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیان ئه‌نجام دا و ئێرانیانی شاریسه‌ن دییه‌گۆی ئامریكاش له‌كۆبوونه‌وه‌یكی گه‌وره‌دا پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئێرانیان له‌ شاری ئامستردامی هه‌له‌ند دژبه‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ئێرانیان له‌ چه‌ند شاری گه‌وره‌ی ئاڵمان به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران خۆپێشاندانیان كردووه‌.