ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاته‌كانی توركیه، كانادا، هوله‌ند، نۆروێژ، بلژیك، ژاپۆن، ئیتالیا، ئێكوادۆر و ئا‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشاندره‌ان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی شاری “نه‌وشه‌هیر“ی توركیا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به وتنه‌وه‌ی دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد، هه‌روه‌ها خوێندكارانی كانادا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان مه‌حكووم كرد، ئێرانیانی وڵاتی نورویژ و بلژیكیش له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بوون، له وڵاتی ئا‌مریكا و مێكزیكیش ئێرانیانی دانیشتووی شاره‌كانی “سه‌ن خۆزه” و “مێكزیكۆسیتی” له‌گه‌ڵ دۆستانیان ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری محاكمه‌ی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی بوون. ئێرانیان له شاری تۆكیۆی ژاپۆن و تۆرینی ئیتالیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان به‌ڕێوه‌برد و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی“، “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تكه‌ینه ژێر خاك“، ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه،سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه“، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ بۆ دیكاتۆر“یان وته‌وه، هه‌روه‌ها ئێرانیان له وڵاتی ئێكوادۆر له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران كۆبوونه‌وه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو، خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ت بوون.