کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

له‌ حه‌وته‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئێران پاش كوژرانیمه‌هسا ئه‌مینیبه‌ ده‌ستی ناپاكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئێرانیانی تاراوگه‌ له‌ وڵاته‌كانی سوید، كانادا، توركیا، ئامریكا، هوله‌ند، سوئیس، ئیتالیا، ئاڵمان، ژاپون و پۆرته‌غاڵ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و دژبهبه‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ وڵاتانی سوید و نۆرویژ ئێرانیانی ناڕازی كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد. له‌شاریله‌نده‌نی به‌ریتانیا، ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی ڕژیم دروشمیژن، ژیان، ئازادییان وته‌وه، هه‌روها له‌ لۆزانی سوئیس و ڕۆمی ئیتالیا، ئیرانیان دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌. له‌ بڕۆكسلی پایته‌ختی بلژیك كوردانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێرانیانی دانیشتووی بلژیك به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و ژنانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد، له‌شاره‌كانیمونتڕاڵوتۆرنتۆی كانادا خوێندكاران له‌گه‌ڵ ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌ و داوایان له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كانادا كرد كه‌ كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌ر‌امبه‌ر به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ببێت، له‌ شاری لاهه‌ی هوله‌ند ئێرانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شكۆداریان له‌به‌رده‌م دادگای لاهه‌ به‌ڕێوه‌برد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، كوشتنیمه‌هساو خۆپێشانده‌رانیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون، له‌شاره‌كانیئێشتووتگارت،دۆسلدۆرفو به‌ڕلینی ئاڵمان خۆپێشانده‌ران نه‌فه‌رت و بێزاری خۆیان له‌ئاست ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له‌شاریلووس ئانجلێسی ئامریكاش، خۆپێشانده‌ران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌یمه‌هساو وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له‌ ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئامریكا له‌ خه‌ڵكی ئێران بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ٣٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و كاناداوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-