ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی هوله‌ند، ئاڵمان و فه‌ڕانسه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو و زیندانی سیاسی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز له ئامستردامی هوله‌ند و هانووفێری ئاڵمان ئه‌كسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و تێیدا به وتنه‌وه‌ی دروشم و خوێندنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان شه‌رمه‌زار كرد و داویان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌ڵه‌تی كرد هه‌نگاوی جیددی بۆ ڕاگرتنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران بگرێته به‌ر، هه‌روه‌ها ئێرانیان له “نووفل لۆشاتۆ”ی فه‌ڕانسه له‌به‌رده‌م ئه‌و ماڵه‌ی خومه‌ینی تێیدا نیشته‌جێ بوو كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و “عه‌لی خامنه‌یی