به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له په‌نابه‌رانی ئێرانی دانیشتووی توركیا له شاری “كووتاهیه” به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شاره جیاجیاكانی ئێران ده‌ستیپێكرد، پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كد، كۆمه‌ڵكوژكردنی ناڕازیانی ئیدانه كرد و خوازیاری په‌ره‌پێدان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه كۆماری ئیسلامی بوو. كۆبوونه‌وه‌كه به به‌رزكردنه‌وی دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“ و پاش چه‌ند كاتژمێر كۆتایی پێهات.