ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری به‌ڕلین، وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌ڵه‌تی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بوون.