ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئۆستراڵیا و به‌ریتانیا هاوڕێ له‌گه‌ڵ دۆستانیان له شاره‌كانی له‌نده‌ن و ملبۆڕن كۆبوونه‌وه و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه مه‌حكووم كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه نیشاندا و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دیمۆكراتیك بوون.