ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش و دۆستانیان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا له شاری “وییه‌ن” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی نیشاندا و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.