ئێرانیانی دانیشتووی شاری “لووس ئانجلێس“ی ئا‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی “لووس ئانجلێس” به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ده‌زگای هه‌واڵنێری “سی.ان.ان” خوازیاری پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دیمۆكراسی بوون. به‌شداربووان به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” و قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو، دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.