ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران ئێرانی دانیشتووی ئا‌مریكا له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا له شاری “سانفڕانسیسكۆ” وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامین پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیمی ئیسلامی، دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دیمۆكراسی بوون.