ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئامرێكا كه بۆ پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له ١٠ هه‌زار خۆپێشانده‌ر یه‌كده‌نگ دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی، ده‌سه‌ڵاتی شۆرایی“یان به‌رزكرده‌وه.
شایانی باسه كه ئه‌و دروشمه یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په‌وه به‌رزكرایه‌وه و وتنه‌وه‌ی دووباره‌ی له خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئامرێكا بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نیشان ئه‌دات كه یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتوویی سنوور ناناسێت.