کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی ئێرانیانی ئامریكا، پورتۆغاڵ، ئیرله‌ند و به‌ریتانیا له‌ خه‌ڵكی ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیان له‌ وڵاتانی ئامریكا، پورتۆغاڵ، به‌ریتانیا و ئیرله‌ند به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران كۆبوونه‌وه‌ و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له‌شاری “سانفڕانسیسكۆ”ی ئامریكا به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو‌ی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئێرانیان له‌ شاره‌كانی دووبلین و له‌نده‌ن له‌ وڵاتانی ئیرله‌ند و به‌ریتانیا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی مه‌هسا و قوربانیانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، دروشمی “مه‌رگ بۆ سته‌مگه‌ر، چ شا بێت  و چ ڕێبه‌ر”یان به‌رز كرده‌وه‌ و ئێرانیان له‌ ناوه‌ندی شاری لیسبوون كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ “عه‌لی خامنه‌یی” و كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

داخستنی کۆنسوڵخانەکان لە ئیستەنبووڵ ئامانجدارە

-

هاوکاری عەرەبستان لەگەڵ عێراق سه‌باره‌ت به‌ کەمبوونەوەی ڕۆڵی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی “بنیامین ناتانیاهو” له‌گه‌ڵ “ئیمانوێل ماکرۆن”

-

ڕه‌ت نه‌كردنه‌وه‌ی ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکراین له‌لایه‌ن بریتانیا

-

نائارامی لەپاکستان چڕتر دەبێتەوە

-

دوای وەرگەڕانی بەلەمەکە لە پاکستان لانیکەم ١٠ منداڵ گیانیان لەدەستدا

-