ئیتحادییه‌ی سه‌راسه‌ری فه‌رهه‌نگیانی به‌ریتانیا كه نیو ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی بوێرانه‌ی ژنان و كچانی ئێران ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به حیجابی زۆره‌ملێ و كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامی كرا وسه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی دڕنده‌ی كۆماری ئیسلامی به توندی مه‌حكووك كرا. واژۆكه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه داوایان له ده‌وڵه‌تی ئێران كردووه كه ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت و مافی كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانی هێمنانه به فه‌رمی بناسێنێت و كۆتایی به توندووتیژییه‌كانی دژبه ژنان و كچانی ئێرانی بێنێت.