ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی هه‌وڵی ئه‌نترناسیۆناڵه‌كانی جیهان بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، سه‌دان ئه‌ندامی ئیتحادیه‌كانی كرێكاری و ئازادیخوازان له چه‌ند وڵاتی جیهان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئێعدام و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆلێكتیوی سه‌ندیكاكانی فه‌ڕانسه بۆ پشتیوانی له كرێكاران كه له پێنج سه‌ندیكای جیاواز پێكهاتووه، یه‌كێتی كرێكارانی به‌ریتانیا، ئیتحادیه‌ی كرێكارانی سوید، یه‌كێتی كرێكارانی نۆ‌رویژ، ئیتحادیه‌ی كرێكاریه‌كانی دانمارك و كانادا له ڕاگه‌یێنه‌رانی ئه‌و بانگه‌وازه بوون. له وڵامی ئه‌و بانگه‌وازه دا كرێكاران و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و ئیتحادییه‌كان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، سوید، نۆروێژ و دانمارك و ئامریكای لاتین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیدراسیۆنی جیهانی ڕێكخراوه‌كانی سنفی موعه‌لیمان كه له ١٧٨ وڵاتی جیهان چالاكه و زیاتر له ٣٢ ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه، پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاند.