به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئازادیخوازانی ڕه‌شت به بڵاوكردنی گرافیتی و تراكت، وێڕای پشتیوانیكردن له كۆڵبه‌رانی كوردستان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی “كه‌رامه‌تی كۆڵبه‌ران” نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئازادیخوازانی ڕه‌شت وێنه و گرافیتی كوڵبه‌رانیان له‌سه‌ر دیواری ئه‌و شاره كێشاوه و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئاساییكردنه‌وه‌ی كۆڵبه‌ری له‌ژێر ناو گه‌ڵاڵه‌ی “كه‌رامه‌تی كۆڵبه‌ران” نیشان داوه. به‌وته‌ی چالاكانی سۆسیالیستی ڕه‌شت، ڕژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی دانیشتووانی سه‌ر سنوور، به ئیجرایی كردنی گه‌ڵاڵه‌ی “كه‌رامه‌تی كۆڵبه‌ران” ئه‌یه‌وێت كۆیلایه‌تی ئاسایی بكاته‌وه و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان بشكێنێت.