شه‌ست و یه‌ك پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له نامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكارانی حه‌فت ته‌په ده‌ربڕی و خوازیاری ڕێگریكردن له سناریۆسازی بۆ ناوبراو بوون.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه: پارێزه‌ر “فه‌رزانه زیلابی”، پارێزه‌ری زه‌حمه‌تكێشان، موعه‌لمیان و خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی وڵاته، ساڵانێكه په‌روه‌نده‌ی خه‌ڵكی چه‌وساوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له جیاتی ڕێزلێنان له هه‌وڵه‌كانی، په‌روه‌نده‌سازی بۆ ده‌كه‌ن. داوا له ده‌زگای قه‌زایی ئه‌كه‌ین كه دادپه‌روه‌ر بێت و كۆتایی به هه‌ر چه‌شنه سناریۆسازیی بۆ ئه‌و مرۆڤه شه‌ریفه بێنێت.