له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی ژینگە پارێزێكی خهڵكی کرماشانی پشتڕاست کردۆتەوە.
“برومەند نەجەفی” پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی ڕاوچییەکی نایاسایی لەلایەن لقی 3ی دادگای تاوانەکانی ڕژیمی كۆمای ئیسلامیهوه لە کرماشان، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو. فەرماندەیی ئیدارهی پاراستنی ژینگە لەم بارەوە ڕایگەیاندوە: سەرەڕای بەدواداچوونی دادوەری و هەوڵەکانی پارێزەران لە کەیسی ئهو هاووڵاتییه، حۆكمهكهی ناوبراو لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.