کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی

سزای لەسێدارەدانی “شاکر بێهرووزی” بەندکراوی سیاسی کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ٣١ی دادگای باڵای ئێران پشتڕاستکرابوویەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جارێکی دیکە لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکراوەتەوە و ئەو سزایە ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی لە زیندانی ورمێ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “شاکر بێهرووزی” خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕ ماوەی ٧ مانگ ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووەمی دادگای ئینقلابی هەمان شار بە سەرۆکایەتی دادوەر “شەیخلوو” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانبه‌ختكردنی دوو لاوی خه‌ڵكی شاباد و ساری له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات

-

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

-

ئازادی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” به‌ دانانی بارمته

-

نادیاری چاره‌نووسی ١٣ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی دوو گیانبه‌ختكردووی شاری سنه‌

-

گوڵبارانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن ژنانی شۆڕشگێڕه‌وه‌

-