پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی مه‌غزی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیمی سه‌ر به سپای پاسداران، بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌زگای هه‌واڵگری ته‌سنیم سه‌باره‌ت به تەندروستیی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، ڕایگەیاند کە هیچ هیوایەك بە باشتربوونی دۆخی تەندروستیی ناوبراو نەماوە و سەرەڕای هەوڵی كادری پزیشکی، مه‌رگی مه‌غزی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” یەكلایی كراوەتەوە. “ئارمیتا گەراوەند” مێرمنداڵێكی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵكی كرماشان و دانیشتوی تاران، ڕۆژی یەكشەممە ٩ی ڕەزبەر لە كاتی چوون بۆ قوتابخانە لە میترۆی تاران لەلایەن بەكرێگیراوانی ڕژیمه‌وه بە بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری لێی درا و كەوتە كۆماوە. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باوكی ئارمیتا به فه‌رمی ناوی له مه‌رگی مه‌غزی كچه‌كه‌ی نه‌برد به‌ڵام پشتڕاستی كرده‌وه كه كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران هیچ هیوایه‌كیان به زیندووكردنه‌وه‌ی ئارمیتا نه‌ماوه و مه‌رگی مه‌غزی ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه.