به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای توركیا حۆكمی سه‌پێندراوی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی “سه‌لاحه‌دین دیمیرتاش”ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و داخوازی پارێزه‌رانی ناوبراو بۆ پێداچوونه‌وه به‌و حۆكمه له لایه‌ن دادگاوه ڕه‌ت كرایه‌وه.
“سه‌لاحه‌دین دیمیرتاش” هاوسه‌رۆكی پێشووی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” به تۆمه‌تی “بێرێزی به ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیا به ٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. به وته‌ی پارێزه‌رانی “سه‌لاحه‌دین دیمیرتاش”، ئه‌و حۆكمه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و سكاڵامان تۆمار كردووه و داخوازی پێداچوونه‌وه بووین كه چی داخوازییه‌كه‌مان له لایه‌ن دادگای ئیستانبووله‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.