به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، حوكمی ٤٥ ساڵ زیندانی سێ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ڕه‌زا محه‌مه‌دحسێنی”، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” و “سه‌مانه نه‌ورووزمورادی” له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی حوكمی پێشووی لقی ٣٦ی دادگای ئینقلابی تاران، “ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی”، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” و “سه‌مانه نه‌ورووزمورادی” سه‌رجه‌م به ٤٥ ساڵ و سێ مانگ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرابوون. له‌و حوكمه‌دا، “ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی” به ١٤ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” به ١٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی و “سه‌مانه نه‌ورووزمورادی” به ١١ ساڵ زیندان سزا دراون.