“عه‌لی شه‌ریف زاده” پارێزه‌ری “ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی نه‌مر “محه‌ممدمێهدی كه‌ره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: حوكمی شه‌ش ساڵ زیندان و زه‌وتكردنی دارایی ئه‌و باوك دادخوازه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیمه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و زه‌وتكردنی داراییه شه‌خسییه‌كانی مه‌حكووم كراوه. پێشتر پارێزه‌ری ئه‌و باوكه دادخوازه ڕایگه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر حوكمی سه‌ره‌تایی دادگا سكاڵایان تۆمار كردووه، به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه حوكمی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می بێكه‌م و زیاد پشتڕاست بووه‌ته‌وه.