“نێگار كوركور” خۆشكی “موجاهد (عه‌باس) كوركور” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری ئیزه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند كه حوكمی ئێعدامی براكه‌ی له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
“نێگار كوركور” هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه په‌روه‌نده‌ی موجاهد له لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه بۆ دادگای ئینقلابی ئیزه نێردراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای له‌سێداره‌دانی له داهاتوویه‌كی نزیك دا جێبه‌جێ بكرێت. ناوبراو داوای له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه ڕێگه نه‌ده‌ن موجاهد له‌سێداره بدرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “موجاهد كوركور” ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی “كوشتنی كیان پیرفه‌له‌ك” منداڵی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی خه‌ڵكی ئیزه، له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیهكانهی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌ر چه‌ند دایك و باوكی كیان به‌رده‌وام ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له ئۆتومبێله‌كه‌یان كردووه و كیانیان كوشتووه، به‌ڵام ڕژیم ده‌یه‌وێت بێ تاوانێك له‌سێداره بدات.