به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی ئێعدامی “جه‌لیل عه‌زیزپور” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی ئوستانی ئیلام له‌لایه‌ن دادگای باڵای ڕژیمه‌وه له تاران پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و بڕیاره له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا حوكموكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
جێگای ئاماژه‌یه كه “جه‌لیل عه‌زیزپور” له ڕێكه‌وتی ٨ی سه‌رماوه‌ز دا له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری ئیلام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا و بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ناوبراو پاش ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ختی بریندار و بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام گوازرایه‌وه و له مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمانی پێویست بێبه‌شكراوه.