دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، حوكمی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی “عه‌زیز قاسم زاده”، ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلانی پشتڕاست كرده‌وه.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌و باره‌وه نووسی: دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری حوكمی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی “عه‌زیزی قاسم زاده”ی به سزایه‌كی یاسایی داشكاو له قه‌ڵه‌م داوه. پێشتر وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ئه‌و چالاكه سنفییهی به ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه به ته‌علیقی هه‌میشه‌یی له كار مه‌حكووم كردبوو، به‌ڵام “عه‌زیز قاسم زاده” له ئاست ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو. “عه‌زیز قاسم زاده” ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكران ڕه‌وانه‌ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كرا و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی گوڵانی ئه‌مساڵ، له زیندان ئازاد كرا.