حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی “ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران پشتڕاست كرایه‌وه.
“ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده” پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٤ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ڕادمه‌رد به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردووش له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان سزا درابوو. “ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده” پێشتر و له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.