کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی ١١ چالاكی مافی ژنان له‌ پارێزگای گیلان

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی ١١ چالاكی مافی ژنان له‌ پارێزگای

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، حوكمی ٦٠ ساڵی زیندانی ١١ چالاكی مافی ژنان له‌ پارێزگای گیلان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌.

به‌پێی حوكمی دادگا، “زۆهره‌ دادڕه‌س” به‌ ١٩ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و “فرووغ سه‌میع نیا”، “یاسه‌مین حه‌شده‌ری”، “شیوا شاه‌سیا”، “نگین ڕه‌زایی”، “مه‌تین یه‌زدانی”، “ئازاده‌ چاووشیان” و “زه‌هرا دادڕه‌س” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ “جلوه‌ جه‌واهێری” و “هوومه‌ن تاهری”یش هه‌ر یه‌كه‌و به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا دراون.