پاش ٩ مانگ به‌دواداچوون، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دادگای ستینافی سوید داخوازی “حه‌مید نووری” بۆ پێداچوونه‌وه به سزاكه‌ی، ڕه‌د كرد و حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی ناوبراوی پشتڕاست كرده‌وه.
“حه‌مید نووری” له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مه‌رگ له ده‌یه‌ی شه‌ست، له دادگای سوید به تۆمه‌تی به‌شداری له كۆمه‌ڵكوژكردنی به‌ندكراوانی ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی، به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ڕه‌وتی دادگایی كردن، ئێعدامی زیندانیانی ده‌یه‌ی شه‌ستی به درۆ له قه‌ڵه‌م دابوو، به‌ڵام شایه‌تی چه‌ندین به‌ندكراو و بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌لماندی كه ئه‌و جه‌نایه‌تكاره ڕاسته‌وخۆ نه‌خشی له ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی دا هه‌بووه.