“حوكمی زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی “كه‌ریم بۆستانچی” له چالاكانی فه‌رهه‌نگی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “كه‌ریم بۆستانچی” به بیانووی بڵاوكردنی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی، په‌رداختی جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی مۆبایله‌كه‌ی مه‌حكووم كراوه. ئه‌و چالاكه سنفییه پێشتر له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌رورش دا به كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕیزبه‌ندی و خانه‌نشینی ئیجباری مه‌حكووم كرابوو.