دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی، حوکمی ئێعدامی شەش بەندکراو بە ناوەکانی “مالك عەلی فەدایی نەسب”، “فەرهاد شاكری”، “عیسا عید محەممەدی”، عەبدۆلحەکیم عەزیم گورگیج”، عەبدۆلڕەحمان گورگیج و “تاج محەممەد خورماڵی” پشتڕاست کردەوە.
ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه سونه مه‌زهه‌به، لە ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپی فورقان” و “پێكهێنانی بەرەی یه‌كگرتووی نیشتمانیی سوننە مه‌زهه‌به‌كانی ئێران” حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو. دۆسییەی ئەو شه‌ش كه‌سه دوای هەڵوەشاندنەوە لەلایەن دادگای باڵای ڕژیم و دووبارە دادگاییکردنەوەیان لە دادگای ئینقلابی مەشهەد، بۆ جارێكی دیكه ڕەوانەی دادگای باڵا کراوه و ئه‌مجاره حوکمی لەسێدارەدانیان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆسییەی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه کەموکورتی بنەڕەتیی هەیە و دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د بەڵگەی پێویستی بۆ سزادانیان نه‌بووه، به‌ڵام له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، به ئێعدام مه‌حكووم كراون.