کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاسبوونه‌وه‌ی سزای سێدارەی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد له‌ بۆكان

پشتڕاسبوونه‌وه‌ی سزای سێدارەی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد له‌ بۆكان

مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لقی ٤١ی دیوانی باڵای وڵات سزای سێدارە و ١٦ ساڵ بەندکرانی مامۆستا “محەممەد خزرنەژاد”، تەمەن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكانی پشتڕاست كرده‌وه‌.

مامۆستا “محه‌ممه‌د خزرنژاد” پێشتر لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی “افساد فی الارض” به‌ ئێعدام، بە تۆمەتی “زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات”، به‌ ١٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” به یەک ساڵ زیندانی دیكه‌ مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ له‌ دوای به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی “ئه‌سعه‌د ڕه‌حیمی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به‌ بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ده‌سه‌ڵات و ته‌بلیغ دژی نیزام ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو یەک ساڵ و شەش مانگ و ١٩ ڕۆژە لە گرتووخانه‌ی ورمێ بەبێ مافی مەرەخەسی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر ڕاگیراوه‌.