ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،پزیشکانی به‌شی نەشتەرگەریی له شاری سنە دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ پاڵپشتی كردن له خۆپیشانده‌ران مانگرتنیان ڕاگەیاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكانی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له شاری سنه دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ پاڵپشتی كردن له خۆپیشانده‌ران مانگرتنی سه‌راسه‌رییان ڕاگه‌یاند و وتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌ڵێنی پزیشكیمان داوه ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌ی خۆپیشپانده‌ران ئه‌كه‌ین. شایانی باسه به‌پێی ئامارێك كه ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاندووه، ڕێژه‌ی كۆشتنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٥٣ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران.