ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، ده‌یان وێنه و ویدیۆ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به ده‌ستمان گه‌یشت كه تێیدا ژنان و كچان به فڕێ دانی حیجابی زۆره‌ملێ له نێو شه‌قام و پاركه‌كاندا وه‌رزش و پیاسه ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و كچانی لاو له ڕوودبار و ڕوودسه‌ری شۆماڵ و شاری مه‌شهه‌د به بڵاوكردنی موزیك ڕه‌قس و سه‌ما ده‌كه‌ن و له شاری تاران، ئیسفه‌هان و شیراز ژنان و كچان هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوان له پاركه‌كان دا پیاسه و له‌گه‌ڵ موزیك به بێ حجابی زۆره‌ملێ وه‌رزش ده‌كه‌ن. به وته‌ی ژنانی ئێرانی، شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” تا گه‌یشتن به ته‌واوی ئامانجه‌كانی درێژه‌ی هه‌یه و له مافه‌كانمان پاشه‌كشه ناكه‌ین.